ئیسلامیەکانی کوردستان لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتی و لیستی هاوبەش بێئەنجامبوون

لڤین:

بڕیارە رۆژی ١٠ى تشرینى یه‌كه‌مى ٢٠٢١ ، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت. بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق نزیکەی ٢٥ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، بەڵام پرۆسەکە لە دەرەوە بەڕێوەناچێت بەمەش ملیۆنێك عێراقی لە دەنگدان بێبەش دەبن.

بەهۆی هەموار یاسای هەڵبژاردنەکان لە عێراق هەندێ لە حیزبە بچوکەکانی عێراق و کوردستان کورسیەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەدەست دەدەن، لە ئێستادا ئەو حیزبانە هەوڵی دروست کردنی لیستی هاوبەش دەدەن بۆ بەدەستهێنانەوەی کورسیەکانین، لەوچوارچێوەیەدا لە هەرێمی کوردستان لایەنە ئیسلامیەکان چەند کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

رۆژی چوارشەممە ٧ / ٤ / ٢٠٢١ سەلاحەددین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانی کۆبوونەوە. هەر ئەو کات میدیایی فەرمی کۆمەڵی دادگەری ئاشکرای کرد، کۆبوونەوەکە بە مەبەستی دروستکردنی هاوپەیمانێتییە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق.

محەممەد حەکیم، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکانیان بۆ دروستکردنی لیستی هاوبەش و لە نێویشیاندا دروستکردنی لیستی ئیسلامی رایگەیاندووە تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک بۆ دروستکردنی لیستی هاوبەشی ئیسلامی .

هەروەها ڕایگەیاندووە هەرچەندە چەند کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کرد، هەوڵەکانمان بێئەنجامبوون، بەڵام گفتوگۆکانمان بەردەوام دەبن، تاوەکو ١ـی ئایار کە دوایین رۆژی پێشکێشکردنی هاوپەیمانێتییە بە کۆمیسیۆن.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ئەوەشی ئاشکرا کردوە هەوڵەکانیان تەنیا بۆ دروستکردنی لیستی ئیسلامی نەبووە، بەڵکو لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانیی هیوا کۆبوونەوەیان بۆ ئەم مەبەستە کردووە، بەڵام کۆبوونەوەکانیان نەگەشتوونەتە ئەنجام.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button