وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی داوای مووچەیەکی زیادە بۆ کەم ئەندامان دەکات

لڤین:

ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی نیسانی 2021 لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە و ئیمزای کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەسەرە و ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کردووە، تیایدا هاتووە، هاوپێچ لەگەڵ نوسراوماندا داواکاری (یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان – مەڵبەندی گشتیی سلێمانی)یتان تایبەت بە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بۆ بەرزدەکەینەوە کە داواکارن موچەیەکی زیدا بدرێتە کەمئەندامان.

لە بەشێکی تری نوسراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوە، وەک وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی “پشتگیری داواکەیان دەکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button