داعش هێرشی کردە سەر فەوجێکی حەشدی عەشایەر و هێزێکی سوپای عیراق

لڤین:

میدیا عێراقیەکان بڵاویان کردەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ له‌ كاتی‌ به‌ربانگدا رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش لە گوندی ئەبو شەهابی داقوق بە گولە هاوەن هێرشیان کردووەتە سەر لیوای فەوجی حەشدی سونی خالد مەفرەجی و هێزێکی سوپای عیراق.

سەبارەت بە زیانەکانی ئەو هێرشە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە كه‌ له‌ ئه‌نجامدا سه‌ربازێكی عیراق كوژرا و چوار چه‌كداری حه‌شدی عه‌شایه‌ری بریندار بوون”.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژەی بەوەداوە کە تیرۆریستان ٦ مووشەکیان ئاڕاستە لیواکە و هێزەکە کردووەو پاشان چه‌كداره‌كانی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش هه‌ڵهاتن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button