محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف

پلانی تاڵیبان سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئیماراتی ئیسلامییه‌

لڤین:

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ وتارێكیدا كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئۆنڵاین به‌ به‌شداری سوبراهمانیام جایشانكار وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هیندستان و حه‌مدوڵا موهیب راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌فغانستان، پێشكه‌شی كرد، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ گفتوگۆكانی ئاشتیی له‌ ئه‌فغانستان و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته‌ كرد.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی فه‌ڕمی هه‌واڵی ئێران IRNA  زه‌ریف له‌ وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ناگونجێت ئه‌فغانستان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵانی ١٩٩٠.

ئاژانسەکە ئاشکرای کردووە کە وەزیرەکە ئاشکرای کردووە ده‌زانین كه‌ پلانی تاڵیبان سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئیماراتی ئیسلامییه‌. به‌ڵام ئه‌و پلانه‌ كرده‌یی نییه‌ و رێككه‌وتنێكی گشیتیی نییه‌ بۆ ئه‌وه‌. ئێران و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ رێگه‌ ناده‌ن ئه‌فغانستان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان”.

سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگەیاندووە كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكای له‌ ئه‌فغانستان به‌ هه‌نگاوێكی ئه‌رێنیی له‌ قه‌ڵه‌مداوەو  ووتویەتی نابێت تاڵیبان ئه‌و هه‌له‌ بۆ زیادكردنی توندوتیژی به‌كاربهێنێت ده‌بێت تاڵیبان به‌ بێ له‌ده‌ستدانی كات له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌فغانستاندا بكه‌وێته‌ گفتوگۆی جددییه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button