بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە

لڤین:

كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم رایگەیاند، بۆ زیادكردنی توانای بەرهەمهێنانی غازی سروشتی  لە كێڵگەكانی كۆرمۆر بۆ ماوەی 12 كاتژمێر بەرهەمهێنانی غاز رادەگیرێت.

کارەبای هەرێم راشیگەیاند، هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە 18/4/2021 لەكاتژمێر 4ی بەیانی یەوە تا كاتژمێر 4 ی ئێوارە كۆمپانیای داناغاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان هەڵدەستێت بەئیشوكاری چاكسازیی لەكێڵگەی كۆرمۆر بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و خۆئامادەكردن بۆ وەرزی هاوین.

ئەوەشی راگەیاندووە “لەو ماوەیەدا هەناردەكردنی بڕە غازی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرهەهێنان رادەوەستێت و بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە،  تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا و بەهەماهەنگی لەگەڵ وێستگەكانی گۆڕین كار بۆ ئەوە دەكەن لەو 12 كاتژمێرەدا كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان هەبێت .”

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button