سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە ڕاگەیەندراوێک بڵاوکردەوە

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی ڕایگەیاندووە دەستبەسەرکردنی پێشمەرگەیەکیان لە شاری سلێمانی بەتۆمەتی سیخوری بووە.
لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە دەستبەسەرکردنەکە لەلایەن یەکێک لەھێزە ئەمنیەکانی ھەرێمی کوردستانەوەیە.
لە کۆتایدا هاتووە کۆمەڵە وێرای سپاسی لایەنە ئەمنی و دادوەریەکانی ھەرێمی کوردستان لە ‏ئاگادارکردنەوەی کەیسی ناوبراو، چاوەڕوانی دەرئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوەکان و بڕیاری ‏دادگایە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
ڕاگەیاندنی سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە
ڕۆژی ١٣ی ئاپرێلی٢٠٢١ی زاینیی بەرانبەر لەگەڵ ٢٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی ھەتاویی ‏پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە، بەناوی “سمکۆ بەنفشی” لە سلیمانی لە لایەن ھیزە ئەمنیەکانەوە بە تۆمەتی ئەمنی دەستبەسەرکرا.‏
ھەر لەدوای ئاگاداربوون لەلایەن بەشی ئەمنییەتی کۆمەڵە، ئاسایشی سلێمانی ئاگادار ‏کرایەوە و لێکۆلێنەوەکان دەربارەی ئەم کەیسە دەستیپێکرد.‏
سەرئەنجام دوای چەند ڕۆژ لێکۆڵینەوە، ئاگادارکراینەوە کە ناوبراو بەتۆمەتی سیخوری ‏لەلایەن یەکێک لەھێزە ئەمنیەکانی ھەرێمی کوردستان دەستبەسەرکراوە.‏
کۆمەڵە وێرای سپاسی لایەنە ئەمنی و دادوەریەکانی ھەرێمی کوردستان لە ‏ئاگادارکردنەوەی کەیسی ناوبراو، چاوەڕوانی دەرئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوەکان و بڕیاری ‏دادگایە. ‏
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، زۆربەی یئەو لێدوان و ھەواڵانەی ‏کە لەچەند ڕۆژی پێشوودا، دەربارەی ئەم کەیسە بڵاو کراوەتەوە، ڕەتدەکاتەوە و ‏بەدڵنیاییەوە، ئەم لێدوانانە لەلایەن نەیارانی کۆمەڵە و بەمەبەستی چەواشەکاریی بڵاو ‏کراوەنەتەوە.‏
سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
‏١٧/٤/٢٠٢١‏

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button