بەشێک لە هاووڵاتیانی هەرێم لەلایەن ئەمەریکاوە ڤاکسینی تایبەتیان بۆ دێت

لڤین:

بریكاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم د.رەهێڵ فەرەیدون ڕایگەیاند کە بڕیارە لەلایەن ئەمریكاوە ڤاكسینی جۆنسۆن بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت و بدرێتە هێزە هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە.

سەبارەت بە بڕی ئەو ڤاکسینەی کە ئەمریکا دابینی دەکات بریکارەکەی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە داوە ئەو ڤاكسینەی رەوانە دەكرێت ٣١ هەزار ژەمە ڤاكسینە و بەتایبەت بۆ هێزە هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگەیە نادرێتە هیچ كەسێكی دیكە و وەرگرتنی ڤاكسینەكەش تەنها یەک ژەمە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button