ئێران ژمارەیەکی پێوانەی لە تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرد

لڤین:

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران سیما سادات لاری رایگەیاند لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە ئێران ٢١ هەزار و ٣١٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەو پەتایە تۆماركراون و ٣١٩ كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای کردووە به‌مجۆره‌ تا ئێستا ٦٦ هه‌زار و ٣٢٧ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته،‌ دوو ملیۆن و ٢١٥ هه‌زار و ٤٤٥ كه‌س.

هەروەها هاتووە ره‌وشی ته‌ندروستی چوار هه‌زار و ٦٩٤ کەس ناجێگیره‌ و تا ئێستا، یه‌ك ملیۆن و ٧٧٢ هه‌زار و ٦٨٨ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ تێكڕایی ١٤ ملیۆن و ٢٧٧ هه‌زار و ٧٨٢ پشكنین ئه‌نجام دراون.

سەبارەت بە ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی کە تا ئێستا ڤاکسینیان وەرگرتووە سیما سادات لاری ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ٣٧٦ هەزار و ٦٨٤ کەس یەکەم ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە و ١٢١ هەزار و ٨٠٣ کەسیش ژەمی دووەمیان وەرگرتووە، بەمشێوەیە ٤٩٨ هەزار و ٤٨٧ کەس ڤاکسینی دژەکۆرۆنایان وەرگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button