بڕی نۆ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا کە بە 10 بازرگان بووە

لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان رایگەیاند، 10 بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركراون و ده‌ستیش زیاتر له نۆ كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی هەولێر بڵاویكرده‌وه، لە دوو چالاکی جیاوازدا 10 بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كانیان دەستگیرکردووە، مادده هۆشبه‌ره‌كان به بڕ و جۆری جیاواز ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
بەڕێوەبەرایەتیەکە روونیکردووەتەوە له چالاكی یه‌كه‌مدا 2 كلیۆ و 569 گرام هیرۆیین، 1 كیلۆ و 680 گرام كریستاڵ، 984 گرام حه‌شیش، 680 گرام تلیاك و 580 گرام جامایكا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه لەگەڵ 9 تۆمه‌تبار.
لەبارەی چالاکی دووەمیشیان رایگەیاندووە لە نزیك به‌ستۆره، بازرگانێك به 3 کیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تلیاك ده‌ستگیركراوه، تۆمه‌تباره‌كان به گوێره‌ی یاسای 25ی مادده هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.