جڤاتی گشتی گۆڕان گفتوگۆی هاوپەیمانی گۆڕان و یەکێتی و پارتی کرد

لڤین:
جڤاتی گشتی گۆڕان بە مەبەستی ههڵسهنگاندنی پێشنیارهكانی هاوپهیمانی لەگەڵ لایەنەکان و چەند تەوەرێکی دیکە کۆبویەوە.
جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کە ئۆرگانێکی راوێژکارییە و ئەمڕۆ کۆبووەوە و بە گوێرەی میدیای فەرمی بزوتنەوەکە لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ پێشنیازەکانی هاوپەیمانێتی نێوان بزوتنهوهی گۆڕان و لایهنهكان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق کراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جڤاتی گشتی کە پێشنیاری ئەوەی بۆ بزوتنەوەکە کردووە هاوپەیمانێتی سێقۆڵی لە نێوان یەکێتی و پارتی و گۆڕان ئەنجام بدرێت، هاوکات هەر لەو کۆبوونەوەیەدا هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.