كۆمپانیای‌ نه‌وتی‌ باكوور

دوو بیرە نەوتی بای حەسەن لە کەرکوک تەقێنرانەوە

لڤین:

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمپانیای‌ نه‌وتی‌ باكوور رایگه‌یاند له‌ لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه‌ دوو بیری‌ نه‌وت له‌ كێڵگه‌ی‌ نەوتی بای‌ حه‌سه‌نی‌ شاری‌ كه‌ركوك تەقێنرانەوە.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە تیرۆریستان له‌ڕێی‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی‌ دوو بۆمبی‌ چێنراوەوە کارەکەیان ئەنجام داوە.

سەبارەت بە زیانەکانی ئەو کارە تیرۆریستیە کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە داوە کە رووداوه‌كه‌ زیانی‌ گیانی‌ و ماددی‌ لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ بەڵام پرۆسه‌ی‌ به‌رهه‌مه‌هێنانی‌ نه‌وت و هه‌نارده‌كردنی‌ له‌و دوو بیره‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ و ته‌نانه‌ت ئاگریش نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە ئه‌م جۆره‌ هێرشانه‌ هه‌وڵه‌ نیشتمانییه‌كان بۆ به‌رده‌وامبوونی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت و پشتیوانی‌ ئابووری‌ نیشتمانی‌ راناگرێت.

لە ڕاگەیەندراویکیدا سەبارەت بە تەقاندنەوەی ئەو دوو بیرە نەوتە وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق رایگه‌یاندووە كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button