ئێران ناسنامەی تۆمەتباری هێرشەکەی ناتانز بڵاو دەکاتەوە

لڤین:

دەسەڵاتدارانی ئێران ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند کە تۆمەتباریان لە بۆردومانکردنی بنکەی ناوکی ناتانز دیاریکردووە، بە گوێرەی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکان تۆمەتبارەکە هەڵاتووە بۆ دەرەوەی وڵات و دەستگیر نەکراوە .

تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و پشتڕاستی کردەوە کە دەسەڵاتداران تۆمەتبارەکەیان دیاریکردووە کە ناوی ڕەزا کەریمیە و پێش تەقینەوەکەی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە ئێران هەڵاتووە.

ڕۆژی دووشەممە لەدوای هێرشەکە ئیران ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بە تێوەگلان لە هێرشەکە و بەڵێنی ” تۆڵەکردنەوە ” ی دا، میدیاکانی ئێران ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە تۆمەتبارەکە بەشێک بووە لە تیمەکانی ئەندازیاری لە ئێران.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button