دابان محەمەد

لە کابینەکەی بەرهەم ساڵح بە فەرمانێک ٦١ هەزار کەس خانەنشین کراون لە پێشمەرگەوە بۆ لیوا

لڤین:

دابان محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی “ئەوەى گومان دەکرا سەبارەت بە هێزى 80ی پارتى و 70ى یەکێتى کە ژمارەیان نزیکەى 80 هەزار کەسە وا دەرنەچوو، بەڵکو ژمارەیان 100 هەزار کەس بەرەوژورە، حەوت هەزار کەسیان بایۆمەترییان نەکردوە، ئەم ژمارەیە گریمانەییە و بەردەوام لە هەڵکشاندایە، واتە بەردەوام لێیان دەخزێنرێتە وەزارەتى پێشمەرگە و خەڵکى نوێ دادەنرێن.

لە بەشێکی تری نوسینەکەی ئەندام پەرلەمانەکەدا هاتووە خانەنشینى، کەمئەندام، شەهید و بودجەى تایبەت بە خۆیان هەیە، بەهۆى بێ متمانەیى و جیاوازى لە سیستمى کارکردن چاکسازى تێیاندا ئەستەم بووە.

هەروەها ڕایگەیاندووە لە ئێستادا هەموو هەوڵێک ئەوەیە ئەم دوو هێزە بلکێنرێت بە وەزارەتى پێشمەرگەوە، بە چەند ڕێگەیەکى جیاواز، بەڵام ئەم جۆرە لکاندن کە ناوى لێنراوە چاکسازى دڵى بەریتانیا و هاوپەیمانان خۆش ناکات بە دەق لەسەر ئەم پرۆسەیە دەڵێن، وەزارەتى پێشمەرگە ئەو هێزانەى سەرپەرشتى دەکات، هێشتا کاریگەرى پارتە سیاسیەکانیان لەسەرە.

لە نوسینەکەدا هاتووە لکاندنى هێزەکانى 70 و 80 بە وەزارەتى پێشمەرگە ئەوە ناگەیەنێت، ئەم هێزانە کاریگەرى پارتە سیاسیەکانیان لەسەر لاچێت، ئەمەش ڕەوایەتى هێزى پێشمەرگە کەم دەکاتەوە و رێگرە لە هەوڵەکان بۆ چاکسازى و یارمەتى تەشەنەسەندنى گەندەڵى و مەحسوبیەت دەدات.

دابان محەمەد نووسیویەتی لە سەردەمى کابینەى بەرهەم ساڵح لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمانێک 61 هەزار کەس لە پێشمەرگەوە بۆ لیوا خانەنشین کراون، موچە و دۆسیەیان لاى وەزارەتى پێشمەرگە نییە، لەسەر میلاکى وەزارەتى داراین و لەوێش موچە وەردەگرن.

سەبارەت بە ژمارەی خانەنیشان ئەندام پەرلەمانەکە ئاشکرای کردووە بە گشتى 170 هەزار خانەنشینى پێشمەرگە هەیە، سێ هەزار ئەفسەریش لە چاوەڕوانى خانەنشینبوندان بە پێى یاساى ژمارەى 38ى ساڵى 2007.

دەربارەی هەڵوێستی هاوپەیمانان پەرلەمانتارەکەی گۆڕان ئاشکرای کردووە بەریتانیەکان لەسەر ئەمە دەڵێن: یەکێک لە کێشە گەورە و ئاڵۆزەکان، موچە و شایستەکان و ڕاژە و خانەنشینیە، گرفتى بوونى سەربازى تارمایى، بندیوار مەسەلەیەکە لێى تێدەگەین، ڕەفتارى گەندەڵى هەندێک لە ئەفسەرە باڵاکان، کارێکى دیارە و ناشاردرێتەوە، لەگەڵ هەندێک ڕاپۆرت ئاماژە بە بوونى موچە و مافى ساختەى دیکە دەکەن هەندێک لەو ئەفسەرە باڵایانە، کە لەسایەیاندا جۆرێک لە ڕەفتارى گەندەڵى دەکەن، بەڵام هێشتا لە پۆستەکانى خۆیان ماونەتەوە، ئەنجامدانى چاکسازى کارێکى سەختە، قسە و کرداریان بۆ چاکسازى هاوتا نییە هەروەها تەئکید دەکەنەوە دەبێت چاکسازى لە هێزەکانى زێرەڤانى، بەرگرى و فریاکەوتن بکرێت کە سەر بە وەزارەتى ناوخۆن، چونکە ژمارە و میلاکیان بۆ ئەوان ڕوون نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button