کۆستێکی کەمەرشکێن… چیرۆکی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی هیزۆپ

وەرگیراوە لە فەیسبوکی بڕیار نامیقەوە

ڕاستەدەبێت هەمووشوکرانە بژێربین بۆهەر بەسەرکردنەوەیەک خوای گەورە بەرامبەر عەبدەکانی دەیکات بەڵام زۆرجارکارەسات وروداوی لەمجۆرە سەبرودان بەخۆداگرتنی خۆی دەوێت خۆزگەبۆچرکەیەک بەرلەڕودانی دەخوازیت وەک ئەوەکۆستەی ئەمڕۆ بەسەرئەودوخێزانەی هەولێرو ڕانیەداهات

کات بەرەبەیانی رۆژی هەینییەوچوارەم رۆژی مانگی ڕەمەزانە (ڕەوەند) لەلایەن دایکیەوە تەلەفونی بۆدەکرێت دەڵێت: پزیشکەکان براکەتیان ئیزنداوە خێرابگەنە هەولێر بەڵکوو پێڕابگەن بۆدواجاربیبینن، هەربەپەلە رەوەند خۆی وخێزانی وهەردوومنداڵەکەی بەرەوهەولێر بەڕێدەکەون، بەڵام هەرئەوەندە نابات لەسەر ڕێگەی هیزۆپ بەهۆی مەراقی مەرگی چاوەڕوانکراوی ئەوبرایەی کەشێرپەنجەیەتی ولەنەخۆشخانە لەچاوەڕوانی مەرگدایە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر پێکدادەدەن و خۆی و هاوسەرەکەی گیان لەدەستدەدەن هەردوو منداڵە بێ نازەکەشیان بەسەختی برینداردەبن سەرەنجام کۆستەکە دەبێت بە دەکۆست!!

رەوەند خۆی وخێزانی گیانیان لەدەستدا هاوسەرەکەی سکی حەت مانگانبوو منداڵەکەشی گیانی سپاردوە

بەبیستنی هەواڵەکەش دایک وباوکی (رەوەند) بەهۆی سەدمەوە رەوانەی نەخۆشخانە کران لەهەولێر دوو منداڵە بریندارەکەی (ڕەوەند) یەکێکیان لەنەخۆشخانەی هەولێرەو یەکێکیان لە سلێمانی یەکێکیان تەندروستیان جێگیرە و ئەویتریان ناجێگیر، برای رەوەندیش کە شێرپەنجەیەتی لەچاوەڕوانی مەرگیدایە.

خواسەبوریان بدەیت بۆ ئەوکۆستە کەمەرشکێنە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button