بە وێنە… شوێنی مانەوەی عەبدوڵا ئۆجالان بۆردومان کرا

لڤین:

ئەو خانووەی عەبدوڵا ئۆجالانی تیایدا دەمایەوە لە کۆبانێ لە لایەن تورکیاوە بۆردوومان کرا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فورات، ئەو خانووەی لە ساڵی ١٩٧٩ لە کۆبانێ عەبدوڵا ئۆجالانی ڕێبەری پەکەکەی تیایدا دەمایەوە، ئەمڕۆ لەلایەن تورکیاوە بۆردومانکراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە هێرشەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامداراوە و زیانێکی زۆر بەر خانووەکە گەیشتووە.

عەبدوڵا ئۆجالان، لە ساڵی ١٩٧٩دا لە باکوری کوردستانەوە چووەتە رۆژئاوای کوردستان و لە گوندی ئەلپەلۆری کۆبانێ لەو خانوەدا ماوەتەوە کە ئەمڕۆ لە لایەن تورکیاوە کرایە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button