وەزارەتی دارایی داوا دەكات باج لەسەر مووچە دابندرێت

لڤین:
وەزارەتی دارایی عێراق داوا لە ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران دەكات، بڕیاری باج لەسەر مووچەی فەرمانبەران لەم مانگەوە جێبەجێ بكات.
به گوێرهی نوسراوێكی وهزارهتی دارایی كه واژۆی عەلی عەلاوی، وهزیری دارایی عێراقی لەسەرە و لە 14ی ئەم مانگە دەرچووە، داوا لە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران کراوە، بگەڕێنەوە بۆ ڕێنمایی دارایی ژمارە (1) ی ساڵی 2007 كە پەیوەستە بە لێبڕینی باجی بەدەستهاتوو لە كۆی داهاتی مانگانەی مووچە (بنەڕەتی و دەرماڵەو ئیفادو هاندان) داواشکراوە بڕیارەکە لەبەرواری 1ی نیسانی ئەمساڵەوە، جێبەجێبکرێت، بۆ مانگەكانی 1و2و3 ئەو باجە وەرنەگیرێت.
وەزارەتی دارایی ڕوونیشیكردوەتەوە، کە دانانی باج لەسەر سەرجەم داهاتەکان دەبێت، لەوانە مووچەی بنەڕەتی، دەرماڵە، هاندان، دەستكەوتی مانگانە و ساڵانەو پاداشت و ئیفادو هەر داهاتێكی تر.