نێچیرڤان بارزانی: با یادی شه‌هیدان هانده‌ری ته‌بایی و یه‌کڕیزیمان بێت

لڤین:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ یادی 34 ساڵەی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وه‌سانان پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: با یادی شه‌هیدان بۆ ئاینده‌یه‌کی باشتر هانده‌ری ته‌بایی و یه‌کڕیزیمان بێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەپەیامێکدا رایگەیاند، “له‌ یادی 34 ساڵه‌ی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وه‌ساناندا، سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدان داده‌نوێنین، به‌ شکۆوه‌ یادیان ده‌که‌ینه‌وه‌، دروود بۆ گیانی پاکیان، سڵاو بۆ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین”.

ڕاشیگەیاند، “با یادی شه‌هیدان بۆ ئاینده‌یه‌کی باشتر هانده‌ری ته‌بایی و یه‌کڕیزیمان بێت”.

16ی 4ی ساڵی 1987، ناوچه‌كانی بالیسان و شێخ وه‌سانان كه‌وتنه‌ به‌ر هێرشی كیمیایی فڕۆکەکانی رژێمی بەعس و گونده‌كانی (بالیسان، شێخ وه‌سان، كانی به‌رد، زنجیره‌ چیای ده‌رشیر، زینی به‌ڵاڵوكاوه‌،ناوچه‌ی ساو سێوكان) بۆردومان كران و بەو هۆیەوە زیاتر له‌ 280 هاوڵاتی شه‌هیدبوون و زیاتر له‌ 300 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button