مه‌سرور بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە

لڤین:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە یادی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتییدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “حکومەتی ھەرێم پابەندبوونی خۆی بە خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەھیدان دووپات دەکاتەوە”.
مه‌سرور بارزانی، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ به رێز و شكۆوه یادی شه‌هیدانی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵی خۆشناوه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه، كه 34 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه كۆمه‌ڵكوژ كران.
مه‌سرور بارزانی، لە پەیامەکەدا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، “حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندبوونی خۆی به خزمه‌تكردنی زیاتری كه‌سوكاری شه‌هیدان دووپات ده‌كاته‌وه”.
رۆژی 16ی 4ی 1987، رژێمی به‌عس بۆ یه‌كه‌مجار چه‌كی كیمیایی له دژی خه‌ڵكی كوردستان به‌كارهێنا و ناوچه‌كانی دۆڵی بالیسان و شێخ وه‌سانانی بۆردومان كرد.