بهوێنه.. کارگەی شیرینی رۆزی دادەخرێت

لڤین:
بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و ڕێنماییەکانی تەندروستی، قائیمقامیەتی سلێمانی کارگەی شیرینی رۆزی داخست.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجهكانی تەندروستی و رێنماییهكانی دیكهی كاركردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامەتی سلێمانی کارگەی شیرینی رۆزی لە شەقامی کاک ئەحمەدی شێخ داخست.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە ئەو پێداویستیانەی کارگەی شیرینی رۆزی لە دروستکردنی شیریندا بەکاریهێناوە ماوە بەسەرچوبوون كه ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەکانی کارکردنە.
هەربۆیە “بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، کارگەی شیرینی رۆزی دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە”.