ئەمە شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنایە لە وڵاتەکەم

وەرگیراوە لە فەیسبووکی د.زانیار ئاغال
هاوڵاتی و هاوشاری بەڕێزم، تکایە وریا بە وریا…
لە یەک ساڵدا ئەوەتا نزیکی ٤٠٠٠ کەس بە نەخۆشی کۆرۆنا مردن، دایم ووتوشمە ئەو ژمارەیە زۆر کەمترە لە ڕاستەقینەوە و تۆ لێکدانی بکە لەگەڵ ۲.
لە بیرتان بێت زۆر بە ئاسانی دەمانتوانی بەربگرین بەم شەپۆلی سێیەمە لە دوای ئەو کارەساتەی ساڵی ۲٠۲٠ و شەپۆلی یەکەم لە مانگی ٤ و شەپۆلی دووم لە مانگی ۸.
هەمووی خەتای خۆمانە، تکایە تاوانەکە لەسەر خۆت لا مەبە و لۆمەی ئەم و ئەو بکەیت.سەرەتا مانگی ۳ی پار سەددان ڤیدیۆی درۆتان بڵاو کردەوە کە ئەمە موئامەرەیە و ئەمە تووشی موسوڵمان نابێت و مێخەک علاجە و نازنام چی و چی.
پاشان خۆپارێزیمان بەستەوە بە کێشەی مووچە و و سیاسەت و مزگەوت و اللە کورد خوێ زۆر دەخوات بۆیە تووش نەبووین لە باتی گەڕانەوە بۆ الحمدللە و بۆ زانست و قسەی شارەزا ڕاستەقینەکان.
هەموو ئەزانین لایەنەکانی دەسەڵاتی تەندرووستی بە پێی پێوویست کاریان نەکرد لە ڕووی زانستییەوە هەندێک جار و لایەنەکانی تەنفیزیش هەندێک جار زۆر خەم ساردبوون، بەڵام ئەمە وڵاتی ئێمەیە و بەریتانیا نییە، دەبێت خۆت فریای خۆت بکەویت!
ئەوەی من و هاوڕێکانم بینیمان لە ۲٠۲٠ لە فەوتانی زۆر نەخۆش لەبەر نەبوونی جێگا لە ژێر ئامێری هەناسە و لە تووش بوونی سەددان کەس بە نەخۆشی دەروونی لە ئەنجامی ئەو کارەساتەی مانگی ۸، دەبوو ئەم شەپۆلەی سێیەم هەرگیز ڕوو نەدات، بەڵام لە هەموو ساڵێک زیاتر جەژن و سەردان و کەرنەڤاڵ و سینەما و تەعزییەی زەبەلاح کرا.
بە داوای لێ بووردنەوە دەڵێم، لەمەولا دەبێت هەر یەکمان بە خۆماندا بچینەوە، بە دینداریمان، بە ڕەوشتمان و بە خوێندن و شەهادەکانمان…ئەم شتانە لە کۆرۆنادا فریامان نەکەون کەواتە تیاماندا نییە!
د.زانیار ئاغال
پزیشکی پسپۆڕی هەناوی