لە رووداوێکی هاتووچۆدا باوک و دایک و دوو منداڵیان بوونە قوربانی

لڤین:

بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای نێوان ڕانیە – سلێمانی باوک و دایک و دوو منداڵیان بوونە قوربانی.

ڕووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای نێوان ڕانیە – سلێمانی لە نێوان هیزۆپ و چوارقوڕنەدا لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین لە نێوان بار هەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی جۆری نیسان-سەنیدا روویداوە.

بەپێی زانیارییەکان لە ئاکامی ڕووداوەکەدا باوک و دایکی منداڵەکان گیانیان لەدەستداوە و دوو منداڵەکەشیان کە سەرجەمیان سەرنشینی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بوون برینداربوون، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button