لە هێرشێکی چەکداریدا 65 كەس كوژران و برینداربوون

لڤین:
لە هێرشێکی چەکدارییدا لە نزیک فڕۆکەخانە لە ویلایەتی ئندیاناپۆلیس ئەمریكا، 5 کەس کوژران و 60 کەسی دیکەش برینداربوون.
لە بارەی ڕووداوەکەوە جێنی کووک، ئەفسەری پۆلیسی شاری ئندیاناپۆلیس، بە میدیاکانی ڕایگەیاند، ڕووداوەکە درەنگانێکی شەو لەنزیك بارەگای كۆمپانیای فێدێكس بۆ گواستنەوەی كاڵا و كەلوپەلی بازرگانی و نزیک فڕۆکەخانەی شاری ئندیاناپۆلیس ڕوویداوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە لە هێرشەكەدا بە گشتی 5 كەس كوژران و 60 کەسی دیكەش برینداربوون و هێرشكەرەکەش خۆی كوشتووە، وتیشی: بریندارەکان گواستراونەتەوە نەخۆشخانەکان.
لە چەند رۆژی رابردوودا چەند ڕووداوێکی دیکەی هاوشێوە لە ئەمریکا ڕوویداوە و ئەمەش نیگەرانی خەڵکی وڵاتەکەی لێ كەوتووەتەوە.