ئەمڕۆ ڕۆژی ژینگەی کوردستانە و ده‌سته‌ی ژینگه‌ش پەیامێکی بڵاو کردەوە

لڤین:
بۆ ڕۆژی ژینگەی کوردستان، ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و هۆشداری دەدات و دەڵێت: “چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌داهاتوودا هەرێمی کوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گرفته‌كانی پیسبوونی ژینگه‌ی زیاتر تێدا ده‌ربكه‌وێت”.
ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به بۆنه‌ی 16ی نیسان، رۆژی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا چه‌ند داواكارییه‌ك بۆ باشكردنی دۆخی ژینگه‌ی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو.
لە بەشێکی پەیامەکەدا هاتووە: “له ڕۆژی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا، پێویسته له بیری ئه‌وه‌دا بین كه دابینكردنی پێداویستییه‌كانی مرۆڤ له ڕووی ژینگه‌ییه‌وه له مافه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆیه‌تی وه‌ك به‌شێك له مافه‌كانی مرۆڤ به گشتی، هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌و راستییه‌ش بزانین كه به‌سه‌ربردنی ژیان و گوزه‌ران له‌ژینگه‌یه‌كی سه‌لامه‌تدا مافێكی ده‌ستووریی هه‌موو تاكێكی ئه‌م وڵاته‌یه به‌پێی مادده‌ی (33)ی ده‌ستووری عێراقی فیدراڵ”.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
په‌یامی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان
له ڕۆژی ژینگه‌ی كوردستاندا
هاوڵاتییانی ژینگه‌دۆستی كوردستان
وه‌ك لای زۆربه‌تان ئاشكرایه به‌پێی بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان، رۆژی (16)ی نیسانی هه‌موو ساڵێك كراوه‌ته رۆژی ژینگه له هه‌رێمی كوردستاندا.
لێره‌وه ده‌سته‌ی ژینگه به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدا بووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژی ژینگه له‌هه‌رێمی كوردستاندا، ته‌نها رۆژێك نه‌بێت بۆ باسی ژینگه، به‌ڵكو كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژه‌كانی ساڵ ببنه رۆژی ژینگه، ئه‌م بۆنه‌یه‌ش ببێته ده‌روازه‌ی بیرخستنه‌وه بۆ هۆشیاریی زیاتر له بواری ژینگه‌پارێزییداو، بۆ بره‌ودان به ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیی له گۆڕینی هه‌ڵوێسته‌كانیان به ئاراسته‌ی پاراستن‌و چاككردنی ژینگه‌و، دروستكردنی رۆشنبیرییه‌كی
ژینگه‌پارێزیی له‌لایان، هه‌روه‌ها بۆ سه‌رنج ڕاكێشانی سیاسه‌تمه‌داران و دروستكارانی بڕیار له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌لای پرسه‌كانی ژینگه‌داو، دروستكردنی بایه‌خپێدانێكی باشتری ناوخۆیی به ژینگه‌و پێكهێنه‌ره‌كانی له‌رێگه‌ی پابه‌ندكردنی هاوڵاتیان به‌یاساو رێنماییه ژینگه‌ییه‌كانه‌وه.
له ڕۆژی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا، پێویسته له بیری ئه‌وه‌دا بین كه دابینكردنی پێداویستییه‌كانی مرۆڤ له ڕووی ژینگه‌ییه‌وه له مافه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆیه‌تی وه‌ك به‌شێك له مافه‌كانی مرۆڤ به گشتی، هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌و راستییه‌ش بزانین كه به‌سه‌ربردنی ژیان و گوزه‌ران له‌ژینگه‌یه‌كی سه‌لامه‌تدا مافێكی ده‌ستووریی هه‌موو تاكێكی ئه‌م وڵاته‌یه به‌پێی مادده‌ی (33)ی ده‌ستووری عێراقی فیدراڵ.
ئه‌وه‌ش گرنگه بزانرێت كه دووباره داڕشتنه‌وه‌ی دیزاینی شاره‌كان به‌ئاراسته‌ی ده‌ستگرتن به سه‌رچاوه‌كانی وزه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی و، پاراستنی ئاسایشی ئاو‌و، بوونی سیستمێكی نوێ بۆ ئاوه‌ڕۆكان‌و، بوونی میكانیزمێكی بێ زیان بۆ ڕزگاربوون له پاشماوه‌و پاشه‌ڕۆكان‌و، زیادكردنی ڕوبه‌ری سه‌وزایی‌و پاراستنی زینده جۆره‌كان‌و، هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینی چێنراوو … هتد له مافه سه‌ره‌كیی و بنچینه‌ییه‌كانی هه‌ر مرۆڤێكن.
دیاره بۆ زامنكردن و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو ئه‌مانه‌ش، هه‌بوونی ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی سیاسیی‌و، ئیداره‌یه‌كی زانستیانه‌ی ژینگه‌یی زۆرگرنگن بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تایبه‌ت به ژینگه‌و، هه‌ماهه‌نگیی و هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تیی‌و، كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاریی‌و، په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی په‌ره‌پێدانی هه‌میشه‌یی‌و به‌رده‌وام، هه‌موو ئه‌مانه هه‌نگاوی زۆر گرنگن كه كارده‌كه‌نه سه‌ر گۆڕینی چالاكییه‌كان له وشه‌وه بۆ كردار، له دروشمه‌وه بۆ پڕۆژه.
هاوڵاتییانی به‌ڕێز
هه‌ر له‌م رۆژه‌دا ده‌سته‌ی ژینگه به‌ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت كه مه‌ترسییه‌كانی ژینگه زیاتر‌و باشتر بۆ گشت وه‌زاره‌ت و ده‌سته جێبه‌جێكاره‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت و هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان روون بكاته‌وه، چونكه له‌سایه‌ی به‌رده‌وامییدان به په‌ره‌پێدانی فراوان له‌هه‌رێمدا واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گرفته‌كانی پیسبوونی ژینگه‌ی زیاتر تێدا ده‌ربكه‌وێت.
بۆیه ئێمه‌ش كه به‌شێكین له‌م جیهانه‌و له‌سه‌ر یه‌ك زه‌وی ده‌ژین و یه‌ك چاره‌نووس له‌گه‌ڵ ته‌واوی جیهاندا كۆمان ده‌كاته‌وه، ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ر یه‌كێكمانه له پێگه‌ی به‌رپرسیارێتی خۆیدا، جێگه‌ی شیاو بۆ ژینگه ته‌رخان بكات له‌به‌رنامه‌ی ژیانیدا.
ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان وێڕای ده‌رهاویشته‌كانی گرفتی كۆڕۆناو قه‌یرانی دارایی و كه‌لێنی یاسایی و رۆتینی كارگێڕیی كه بوونه‌ته ئاسته‌نگی سه‌ر رێگه‌ی كاره‌كانی، توانیویه‌تی له‌ماوه‌ی ساڵی رابوردوودا له‌پاڵ ئه‌ركه چاودێرییه‌كه‌ی و، ئه‌نجامدانی به‌دواداچوون بۆ زۆرێك له پڕۆژه ئه‌نجامدراوه‌كاندا، به پێی توانا زۆر كاری دیكه‌ی ئه‌نجامداوه وه‌ك:
به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌و، نوێكردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی كاركردنی ئه‌نجومه‌ن و، رێكخستنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی و، ته‌وه‌ری باسه‌كانی.
پێداچوونه‌وه به هه‌ردوو یاسای ژماره (8) ساڵی (2008) و، یاسای ژماره (3)ی ساڵی (2010) به‌مه‌به‌ستی هه‌مواركردنه‌وه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ژینگه‌ی كوردستاندا.
كاراكردنی په‌یوه‌ندیی رۆژانه به‌وه‌زاره‌ت و ده‌سته جێبه‌جێكاره‌كانه‌وه بۆ دیاركردن و گه‌یاندنی راسپارده‌و پێشنیازه ژینگه‌ییه‌كان.
پێكهێنانی بۆردی رێكخراوه ژینگه‌ییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكاندا.
رێكخستنه‌وه‌ی كاری نوسینگه‌كانی ئاماده‌كاری راپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ریی ژینگه‌یی، به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی داهات بۆ حكومه‌ت و، دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ ده‌رچوانی به‌شی زانسته‌كانی ژینگه.
داواكردنی پیكهێنانی دادگای ژینگه‌یی و دانانی دادوه‌ری ژینگه‌یی له‌دادگاكاندا.
كاراكرنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق بۆ كاركردنی پێكه‌وه‌یی له‌چوارچێوه‌ی مادده‌ی (114)ی ده‌ستوری عێراقدا سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاته هاوبه‌شه‌كانی نێوان حكومه‌تی ئیتیحادیی و هه‌رێمی كوردستاندا، بۆ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و، سوود وه‌رگرتن له‌و مافانه‌ی كه ده‌درێنه ته‌واوی عێراق له‌پای پابه‌ندبوونی به رێككه‌وتننامه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به‌ژینگه‌وه.
بۆ ئاینده‌ش وه‌ك به‌ده‌مه‌وه‌چوونێك بۆ داواكارییه‌كانی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژینگه، ویڕای به‌رزڕاگرتنی رۆژی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌بیری ئه‌وه‌شدا ده‌بین به‌هاوكاریی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه هه‌ر پارێزگا‌و ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ڕۆژی تایبه‌ت بۆ ژینگه‌ی لۆكاڵی خۆیان دیار بكه‌ن، بۆ زیندوو ڕاگرتنی دۆز‌و دۆسیه‌ی ژینگه له‌زیاتر له‌ڕۆژێكداو له‌زیاتر له‌شوێنێكدا، له پێناوی پاراستن‌و چاككردنی ژینگه‌دا.
له‌كۆتاییدا به‌ڵێن به ئێوه‌ی هاوڵاتیی ده‌ده‌ین كه به‌رده‌وام بین له‌خه‌باتی رۆژانه‌مان بۆ دابینكردنی مافی ده‌ستوورییتان له‌ژینگه‌یه‌كی سه‌لامه‌تداو، له‌چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له ژێر دروشمی: ژینگه‌ی كوردستان گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی هه‌رێمه، پابه‌ندی كردووین بۆ بره‌ودان به‌ژینگه رۆشنبیریی و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه ژینگه‌ییه‌كان.
ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان