دایكێک و سێ منداڵی له كه‌مپێكی ئاواره‌كاندا سووتان

لڤین:
لەیەکێک لە کامپەکانی ئاوارەکانی عێراقدا ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە دایكێک و سێ منداڵی سووتان و دوومنداڵیشیان ڕزگار کران.
ڕووداوی ئاگر کەوتنەوەکە لە له كه‌مپێكی ئاواره‌كانی ئه‌نبار، له شه‌ش كه‌ره‌ڤانه‌ی ئاواره‌كان له نزیك شاری رومادی كه‌وته‌وه، لەو بارەیەوە به‌رگری شارستانی عێراق، بڵاویكرده‌وه، شه‌وی ڕابردوو، سێ منداڵ و دایكیان له كه‌مپێكی ئاواره‌كانی ئه‌نبار، سووتان و توانرا دوو منداڵی دیكه‌ی ئه‌و خێزانه رزگار بكرێت.
به‌رگری شارستانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە کە توانراوه ئه‌و ئاگره زۆرە دامركێنرێته‌وه، كه له ساندویچ په‌نه‌ڵی كه‌ره‌ڤانه و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ئاواره‌كان كه‌وتبوویه‌وه، به‌رگری شارستانی هاوكات هۆشداریدا له به‌كارهێنانی ئه‌و مادده‌یه بۆ خانوو و به‌ره و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ساندویچ په‌نه‌ڵ مادده‌یه‌كه زوو ئاگر ده‌گرێت.