بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بانكی ناوەندی هەنگاوێکی کرداریی نا

لڤین:

بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، کە ئەمڕۆ 100 دۆلار نزیکبوەوە لە 150 هەزار دینار لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا، بڕی فرۆشتنی پارەی كاشی دراوی بیانی زیاتر بكات.

بەپێی بەڵگەنامەیەك كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بۆ سەرجەم بانك و كۆمپانیاكانی فرۆشتنی دراو و كۆمپانیاكانی حەواڵە نێردراوە “بۆ مەبەستی دابینكردنی داواكارییەكان لەسەر دراوی بیانی و هێنانەدی ئامانجی سیاسەتەكانی دراو و زامنكردنی جێگیربوونی نرخی خەرج، بانكی ناوەندی عێراقی بڕیاریدا بڕی فرۆشتنی دراوی بیانی بۆ بۆ ژمارەیەك لە بانك و كۆمپانیاكانی فرۆشتنی دراو زیاتر بكات”.

ئەم هەنگاوەی بانكی ناوەندی عێراق، ڕەنگە ببێتە مایەی دابەزینی نرخی دۆلاری ئەمریكایی كە ئەمڕۆ 100 دۆلار بۆ نزیكەی 150 هەزار دینار بەرزبوەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button