نێچیرڤان بارزانی:
ده‌بێ ئه‌نفال له خوێندن و شوێنە پێویستەکان گرنگی پێبدرێت

لڤین:
له 33یەمین ساڵیادی تاوانی ئه‌نفالدا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌بێ كه‌سوكاری قوربانییان له رووی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، راشیگه‌یاند، داواكارین ئه‌و ئه‌ركه یاسایی و ئه‌خلاقییه‌ی خۆی جێبه‌جێ بكات، هەروەک ده‌بێ ئه‌و تاوانه له پرۆگرامه‌کانی خوێندن و له هه‌موو شوێنێکی پێویستدا دۆکیۆمێنت بکرێت.
ده‌قی په‌یامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
ئه‌مڕۆ 14ی نیسان یادی سی و سێ ساڵه‌ی ئه‌نفاله به‌دناوه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه كه له یه‌كێك له دڕه‌نده‌ترین تاوانه‌كانی رژێمی پێشووی عیراقدا، بێ جیاوازی و بێ سڵه‌مینه‌وه سه‌دان هه‌زار ئافره‌ت، پیاو، منداڵ و پیری بێگوناهی كوردستان راپێچی بیابانه بێمه‌فه‌ڕه‌کانی مه‌رگی به‌كۆمه‌ڵ كران و بێباكانه زیاتر له 182 هه‌زار هاوڵاتی كۆمه‌ڵكوژ و زینده‌به‌چاڵكران. ژینگه و سروشتی جوانی وڵاته‌كه‌مان وێرانكرا و شوێنه‌واری ژیان به یه‌كجاری له هه‌زاران گوند و شارۆچكه‌ی كوردستان سڕایه‌وه.
له‌م یاده‌دا سه‌ری ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانی پاكی شه‌هیداندا داده‌نوێنین، به رێز و شكۆوه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ هه‌میشه به زیندوویی له یاده‌وه‌ریی گه‌لی كوردستاندا ده‌مێننه‌وه. دروود بۆ ئه‌وان و سڵاو و رێز بۆ خانه‌واده و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین كه به‌رگه‌ی ژان و ئازارێكی قووڵی بێ بڕانه‌وه‌یان گرتووه و ده‌گرن، پێویسته هه‌رچی له توانادایه خزمه‌تی زیاتر و باشتر پێشکه‌ش به که‌سوکاری شه‌هیدان بکرێت.
یادی شه‌هیدان و مێژووی پڕ له خوێن و فرمسێكمان ده‌بێ هانده‌ری ته‌بایی و یه‌كڕیزی بێت و هه‌موومان پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز جارێكی دیكه كاره‌ساتی ئاوا به‌سه‌ر گه‌لی كوردستان و له هیچ شوێنێك به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا نه‌یه‌ته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق ئه‌نفاله‌كانی به جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ ناساند، ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌بێ كه‌سوكاری قوربانییان له رووی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه و داواكارین ئه‌و ئه‌ركه یاسایی و ئه‌خلاقییه‌ی خۆی جێبه‌جێ بكات و دادوه‌ری بێته دی. هه‌روه‌ها داواكارین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌و تاوانكارییانه به جینۆساید بناسێنێت. ده‌بێ ئه‌و تاوانه له پرۆگرامه‌کانی خوێندن و له هه‌موو شوێنێکی پێویستدا دۆکیۆمێنت بکرێت.
سڵاو له یادی شه‌هیدان، دروود بۆ گیانی پاكیان، یادیان هه‌میشه به‌خێر.
ێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان