وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

ئێستا ده‌رفه‌ته‌ بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژەکۆرۆنا

لڤین:

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: ئێستا ده‌رفه‌تێك هه‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌وانه‌یه‌ دواتر ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ نه‌مێنێت، تكایه‌ كه‌سوكاری به‌ته‌مه‌نت هان بده‌ بۆ وه‌رگرتنی.

د.ئاسۆ حه‌وێزی له‌ بانگه‌وازێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: پارساڵ له‌م كاتانه‌ هیوای هه‌مومان ئه‌وه‌ بوو كه‌ی ڤاكسین به‌رهه‌م دێت، ئێستا كه‌ له‌ به‌رده‌سته‌ به‌ڵام دودڵی له‌وه‌ی وه‌ریبگری، ئه‌و ڤاكسینه‌ی به‌رده‌سته‌ باشترینه‌.

جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه‌: ئه‌گه‌ر ئێستا ده‌رفه‌تت هه‌بێت بۆ وه‌رگرتنی له‌وانه‌یه‌ دواتر نه‌توانی به‌ ئاسانی وه‌ریبگری، زۆربه‌ی وڵاته‌ زلهێزه‌كان كێشه‌ی رێژه‌ی دابینكردنی ڤاكسینیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌كان، بۆیه‌ هه‌مو ئه‌گه‌رێك چاوه‌ڕوانكراوه‌ .

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌: تكایه‌ ناوی خۆت تۆمار بكه‌و بۆ رۆژی دواتر بڕۆ ڤاكسینه‌كه‌ت وه‌ربگره‌ و كه‌سانی به‌ ساڵاچوانت هانده‌ بۆ وه‌رگرتنی و چاوه‌ڕوان مه‌كه‌ بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌، له‌ هه‌مان كاتدا مه‌ڵێ ئه‌م جۆره‌ نا و ئه‌م جۆره‌.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button