داواکارییەکەی سەرۆکی پەرلەمان بخوێنەرەوە

په‌رله‌مان لەبارەی ‌دۆخی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان گفتوگۆ دەکات

لڤین:

په‌رله‌مانی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە کۆدەبێتەوە و لەبارەی ‌دۆخی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و خزمه‌تگوزاری لەئیدارەی گەرمیان و چەمچەماڵ گفتوگۆ دەکرێت.

د.ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لەبانگهێشتنامەیەکدا رایگەیاندوە، “پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، بڕیارماندا بە بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌كاتژمێر (11:00)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2021/4/14”.

هاوکات سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، کۆبونەوەکە تایبەت کراوە بە گفتوگۆكردنی راپۆرتی لیژنه‌ی پێكهاتو به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (پێنجه‌م)ی مادده‌ی (16) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ سه‌ردانیكردنی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ بۆ ئاگاداربون له‌دۆخی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و خزمه‌تگوزاری له‌ناوچه‌كاندا، به‌ئاماده‌بونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (16) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button