مسته‌فا كازمی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه

لڤین:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لە پەیامێکدا رایگه‌یاند، مانگی ڕه‌مه‌زان پێگه‌ی هێزی خۆڕاگری ئیمان و گه‌وره‌یی بڕواداران به ئاین و نیشتمانه‌كه‌یان ده‌ه‌سه‌لمێنێت.
له‌باره‌ی مانگی ره‌مه‌زانەوە مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پەیامێکی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، “به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، هیواخوازم خودا دووباره خێر و به‌ره‌كه‌ت بڕژێنی به‌سه‌ر گه‌لی عێراق و جیهانی ئیسلامی و مرۆڤایه‌تیدا”.
کازمی ڕاشیگەیاند “به‌هاكانی ڕه‌مه‌زان ئارامی و تێكۆشان و خۆڕاگرین بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر خۆبه‌زلزانی، سه‌ركێشی، داگیركاریی و سته‌مكاری، هه‌روه‌ها مانگی ره‌مه‌زان پێگه‌ی هێزی خۆڕاگری ئیمان و گه‌وره‌یی بڕواداران به ئاین و نیشتمانه‌كه‌یان ده‌ه‌سه‌لمێنێت”.