سیستانی: سبەی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانە

لڤین:
مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق، سبەینێ چوارشەممەی، وەک یەكەم رۆژی مانگی ڕەمەزان دەست نیشانکرد.
نوسینگەی (عەلی سیستانی)، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق، لەبارەی دەستپێكردنی مانگی ڕەمەزان، بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: ئەمڕۆ تەواوكەری مانگی شەعبانە و سبەی چوارشەممە، یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت.
دیاریکردنی سبەی وەک یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان لە کاتێکدایە وەقفی سوننی لە عێراق، ئەمڕۆی وەك یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەستنیشان كرد و سوننەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەڕۆژوو بوون.