وتەبێژی حكومەتی هەرێم وادەی دەستکاریکردنی لێبڕینی مووچەی ڕاگەیاند

لڤین:
وتەبێژی حكومەتی هەرێم، ڕایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا رێژەی لێبڕینی مووچە بۆ ئەم مانگە دیاریدەكرێت، جەختیشدەکاتەوە کە مووچە لە کاتی خۆیدا دابەشدەکرێت.
جوتیار عادل، وته‌بێژی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان، ڕایگه‌یاند، “به‌منزیكانه تیمی ته‌كنیكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا كۆده‌بێته‌وه، به‌ڵام نازانین ئاخۆ له‌هه‌ولێر ده‌بێت یان له‌به‌غدا”.
لەبارەی ڕێژه‌ی لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ ئه‌م مانگه‌ش، وتی: “لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ ئه‌م مانگه چۆن ده‌بێت ڕوون نییه، چونكه تاوه‌كو لیژنه‌كان ورده‌كارییه‌كان نه‌زانن ناتوانین بڕیار له‌وه بده‌ین”.
ڕوونیشیکردەوە “له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا شێوازی لێبڕینه‌كه یه‌كلاده‌بێته‌وه و پێدانی مووچه چۆن ده‌بێت ئه‌وه ئاشكراده‌كه‌ین”.
وته‌بێژی حکومەتی هه‌رێم ئه‌وه‌شی وت: “ناتوانین بڵێین به لێبڕین یان به‌بێ لێبڕین مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت، با بمێنێته‌وه تاچه‌ند ڕۆژی داهاتوو، به‌ڵام ئامانجمان ئه‌وه‌یه مووچه به‌بێ لێبڕین بده‌ین، ئه‌وه‌شی له‌چه‌ند مانگی ڕابردوو هه‌بووه واقیعێكه و مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ كردوه”.
جوتیار عادل له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه له25ی هه‌موو مانگێكدا، جەختیکردەوە کە “ئه‌وه جێگیركراوه و له‌و واده‌یه‌شدا مووچه به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌درێت، واته ده‌بێت هه‌ر 30 ڕۆژ جارێك مووچه بدرێت”.