نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا

لڤین:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گەیشتە شاری بەغدا و بڕیارە لەگەڵ کازمی و بەرپرسانی باڵاکانی حکومەتی ناوەند کۆبێتەوە.

کەمێک پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەیاوەری شاندێک گەیشتە شاری بەغدا.

پێشتر فەلاح مستەفا، ڕاوێژکاری باڵای کاروباری سیاسەتی دەرەوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندبوو کە ئامنجی سەردانەکە بەمەبەستی پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولێرە و بڕیاریشە لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا، چاوی بە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک لە بەرپرسە باڵاکان و کاربەدەستانی حکومەتی ناوەندی بکەوێت.

سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، یەکەم سەردان دەبێت بۆ بەغدا لەدوای ڕێککەوتنی هەرێم و ناوەند و پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی گشتی عێراق لە 31ی 3ی 2021.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button