نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی دەچێتە به‌غدا

لڤین:

بڕیارە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی شاری بەغدا بکات و چەند پرسێک لەگەڵ بەرپرسانی باڵاکانی حکومەتی ناوەند تاوتوێبکات.

فەلاح مستەفا، ڕاوێژکاری باڵای کاروباری سیاسەتی دەرەوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە لیدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی “سەباح”ی عێراقی، ئاشکرایکردووە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولێر، دەچێتە بەغدا.

ڕوونیشیکردوەتەوە بڕیاریشە لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا، چاوی بە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک لە بەرپرسە باڵاکان و کاربەدەستانی حکومەتی ناوەندی بکەوێت.

سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، یەکەم سەردان دەبێت بۆ بەغدا لەدوای ڕێککەوتنی هەرێم و ناوەند و پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی گشتی عێراق لە 31ی 3ی 2021.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button