دایکێک دوای بیستنی مردنی کچەکەی گیانی لەدەستدا

لڤین:

لە سنوری قەزای قەڵادزێ، دایکێک دوای بیستنی هەواڵی مردنی کچەکەی گیانی لەدەستدا.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، ڕایگەیاند “کەمێک پێشئێستا بەڕێوەبەرایەتییەکەمان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی خوشکی کارمەندێکی بارەگای بەشی پۆلیسی قەزای پشدەر سەر بەڕێوەبەرایەتیمان بڵاو کردەوە کە لە شاری سلێمانی بە شێوەیەکی کتوپڕ گیانی لەدەستداوە، بەڵام دوا بەدوای مردنی کچەکەی دایکیشی لەتاوا گیانی لەدەستدا”.

ڕوونیشیکردەوە کە “بەوتەی کارمەندمان ئیبراهیم ایسماعیل عزیز، لە بارەگای بەشی پۆلیسی قەزای پشدەر خوشکەکەی بە شێوەیەکی کتوپڕ کۆچی دوایی کردووە، دایکیشی بە بیستنی هەواڵەکە باری تەندروستی تێکدەچێت و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button