سبەینێ شەپۆلێکی تاوەباران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی سلێمانی، ئاشکرایکرد، سبەینێ شەپۆلێکی تاوەباران زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.  

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی سلێمانی، پێشبیینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکوکی خستەڕوو، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خوڵ و پلەکانی گەرماش لە نێوان 18 بۆ 30 پلەدا دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی سلێمانی، ئاشکرایکردووە، سبەینێ شەپۆلێکی تاوە باران و هەورە بروسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش دادەبەزن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button