سەرۆك وەزیری ئیتاڵیا: ئەردۆغان دیكتاتۆرە

لڤین:
سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی ئیتتاڵیا هێرشی توند دەكاتە سەر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا و دەڵێت: ئەردۆغان دیكتاتۆرە.
ماریۆ دراگی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی ئیتاڵیا، لەبەرامبەر هەڵسوكەوتی توركیا بەرامبەر ئۆرسۆلا ڤۆندەرلاین، سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا، ڕایگەیاند “ئەردۆغان دیكتاتۆرە”، وتیشی: “بە هیچ شێوەیەك هاوڕانیم لەگەڵ هەڵوێستەكانی ئەردۆغان، زۆر بەداخەوەم بۆ ئەو سووكایەتییەی كە بە ئۆرۆسۆلا ڤۆندەر لاین كرا”.
رۆژی 6ی ئەم مانگە، ئۆرسۆلا ڤۆندەرلاین، سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا و چارڵس میشێل، سەرۆكی ئەنجومەنی یەكێتی ئەوروپا سەردانی شاری ئەنقەرەی پایتەختی توركیایان كرد، لەكاتی سەردانەكەدا هەڵەیەكی پرۆتۆكۆڵی ئەنجامدرا و تەنیا دوو كورسی دانرابوون كە چارلس میشێل و ئەردوغان لەسەری دانیشتبوون و ئۆرسۆلا ڤۆندەرلاین بەپێوەمایەوە.