وەزیری تەندروستی باس لە قەدەغەی هاتووچۆ و نەکردنەوەی قوتابخانەکان دەکات

لڤین:

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەپێی خەمڵاندنەكان لەئێستادا دەرگای قوتابخانەكان ناكرێنەوە، دەشڵێت: دەکرێت قەدەغەی هاتووچۆی سنووردار، رێژەیی، ڕابگەیەنرێت بۆ ئەوەی هەڵکشانی تووشبوونی کۆرۆنا هێواش بکرێتەوە.

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان، لەبارەی دەوامی خوێندنگەكان رایگەیاند، بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بەكۆرۆنا، بەركەوتن و چوونە ناو پۆل مەترسیدارە، بۆیە بەپێی خەمڵانەكانی ئێستا داخستنی دەرگای قوتابخانەكان درێژ دەكرێتەوە.

وەزیری تەندروستی، ڕاشیگەیاند کە بەداخەوە لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستاش ئێمە بەرەو لووتکەی تووشبوونی کۆرۆنا دەڕۆین، لە بارەی ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆشەوە، وتی: ناکرێت قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی رابگەیێنین، بەڵام دەکرێت قەدەغەی هاتووچۆی سنووردار، رێژەیی، لە شوێنی جیاواز بۆ توێژی جیاواز جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی هەڵکشانەکە هێواش بکرێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی كۆرۆنا، پێناچێت بەمنزیكانە پڕۆسەی خوێندنی ناو پۆل دەست پێبكاتەوە.

دوای نزیكەی ساڵێك لەوەستانی پڕۆسەی خوێندن لەناو قوتابخانەكان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، رۆژی 7ی شوباتی ئەمساڵ، دەرگای قوتابخانەكان كرانەوە، بەڵام بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەكانی كۆرۆناوە، جارێكی دیكە خوێندن تا رۆژی 10ی ئەم مانگە راگیرایەوە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button