مەسرور بارزانی:

ئەو ئەرکانەی لەسەر شانمانە بەرامبەر بەغدا جێبەجێی دەکەین

لڤین:

مەسرور بارزانی، داوای بودجه‌ی سێ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ دەکات لەبەغدا و دەشڵێت: تێپەڕاندنی بودجە سەرکەوتنە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، ڕاشیگەیەند “حکومەتی هەرێم بە هەموو جۆرێک ئامادەیە ئەو ئەرکانەی لەسەر شانیەتی بەرامبەر بەغدا جێبەجێی بکات”، هاوکات لە بارەی لێبڕینی مووچەشەوە زانیاریی دەخاتەڕوو.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 ده‌بێت له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ جێبه‌جێبكرێت “چاوه‌ڕوانین به‌غدا بودجه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ بكات”.

وتیشی: دەستخۆشی تەواومان لە شاندی هەرێم هەیە کە سەردانی بەغدایان کردوو توانیان هەرێم و ناوەند بگەیەنە رێککەوتن، شاندی هەرێم ئامادەی تێدایە جارێکی دیکە سەردانی بەغدا بکاتەوە.

مەسرور بارزانی لەبارەی لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانیش کە ئەو بە “خۆگونجاندن” ناویبرد، وتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان پەرۆشە مووچە لە کاتی خۆی بدرێت، وتیشی: “راستە بودجەی عێراق پەسەندكراوە، بەڵام ئیلتیزامات و قەرز خراوەتەوە سەرشانمان، خەڵك كە دەڵێت بودجە پەسەند كراوە و پارە دێت، دەبێت بەراوردی پارە و ئیلیتیزاتمان بكەین، بەڵام لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە لای ئێمە ئەولەویەت ئەوەیە لەكاتی زیادبوونی داهات، ئەو پارەیە بخرێتەوە سەر مووچەی مووچەخۆران”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button