لە هەرێم زەمالەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا ڕاگەیەندرا

لڤین:
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، حکومەتی هەرێمی کوردستان، زەمالەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای لە وڵاتی چین بۆ مامۆستا، فەرمانبەر و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان راگەیاند.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە هەر کەسێک مەرجەکانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی هەیە، دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات.
ئارەزوومەنددان بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییەکان، دەتوانن داواکاری لە رێگەی (www.china-aibo.cn/EN) پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن.