تەرمی کرێکارێک لە دهۆک دۆزرایەوە

لڤین:
تەرمی کرێکارێکی گەنج لەنێو باخچەی یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری دهۆک دۆزرایەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو گەنجە ناوی موهەنەد مستەفا ئیبراهیمە و تەمەنی 34 ساڵە و لە خواردنگەیەکی دهۆک وەک شاگرد کاری کردووە و رۆژانە بەیانیان زوو بەپێ لە ماڵەوە چووەتە خواردنگەکە، بەڵام ئەمڕۆ نەگەیشتوەتە خواردنگەکە و دواتر تەرمەکەی لەنێو باخچەی گەڕەکی بەرۆشکی لەدهۆک دۆزراوەتەوە.
پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە.