ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەدایە

لڤین:

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەدایە و تێدا پرسی لێبڕینی مووچە و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکرێت.

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، یەکەمین کۆبونەوەیە لەدوای پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بوجەی عێراق، کۆبوونەوەکە مەسرور بارزانی سەرۆکایەتی دەکات و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران تیایدا ئامادەی و تێیدا تاوتوێی رێککەوتنی هەرێم لەگەڵ بەغدا و جێگیرکردنی پشکی کورد لە پڕۆژەی بودجەی 2021 دەکرێت کە ئێستا رەوانەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کراوە بۆ پەسەندکردن، هەروەها تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە باسکردنە لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران.

بڕیاریشە دوای کۆبوونەوەکە کاتژمێر 12:30 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە بخاتەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button