غالب محەمەد: هێرشی توند دەکاتە سەر مەسعود بارزانی و بنەماڵەکەی

لڤین:

لەسەر دۆسیەی هێرشکردنە سەری، غالب محەمەد، هێرشی توند دەکاتە سەر مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی و بنەماڵەکەی و قوباد تاڵەبانی  و دەڵێت: “مەسعود بارزانی و کوڕەکەی زۆر لەوە بچوکترن کە وەسفم کردوون”.

ئەمڕۆ لەسەر دۆسیەی هێرشکردنە سەری، غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی سازکرد.

لەسەرەتادا پارێزەرەکەی غالب محەمەد ڕایگەیاند، سەرەڕای دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن تائێستا هێرشکەرەکان دەستگیرنەکراون و هیچ بەرە و پێشچوونێکیش بۆ دەستگیرکردنی هێرشکارەکان نین، وتیشی: تەداخولات لە کاروباری دادگا هەبووە لە لایەن هێزەئەمنییەکان، بۆیە داوامان لە دادگای تەمیز کردووە دۆسیەکەمان بۆ بگوازێتەوە بۆ دادگاکانی بەغدا و هیوادارین داواکە پەسەند بکات.

پاشان غالب محەمەد، لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا وتی: هێرشەکەی سەری ئامانج لێی کپکردنی دەنگە ئازادەکان بووە، بەڵام بەردەوام دەبن.

هەروەها غالب محەمەد، لەسەر دۆسیەکەی هێرشی توندی کردە سەر مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی و وتی: “مەسعود بارزانی و کوڕەکەی زۆر لەوە بچوکترن کە وەسفم کردوون، بەهۆی ئەوەی لەسەر چوار چەقۆکێش، کاتژمێر یەکی شەو تەلەفۆنی کردووە وتویەتی دەیکەم بە دوو ئیدارەیی، بۆیە هیچ جیاوازییان نییە لەگەڵ چەقۆ کێشەکە”.

وتیشی: “شەرمە بۆ قوباد تاڵەبانی، کە بەتەلەفۆنێکی مەسعود بارزانی کاتژمێر یەکی شەو بەپێی پەتی چووتە ئاسایش ئەو سێ چەقۆ کێشە بەر بدات، پێموایە ئەوەی تەلەفۆنی کردووە چەقۆکێشەکان بەربدەن خۆی چەقۆ کێشە، ئەوەشی تەلەفۆنیکردووە و بەردانیداون چەقۆ کێشە، وە حکومەتدارێتی بە چەقۆ کێش ناڕوات بەڕێوە، بەڵکو بە عەقڵ دەڕوات بەڕێوە کە من پێموایە لە بنەماڵەی بارزانی عاقڵی تێدانیە کە ئیدارەی بکات”.

غالب محەمەد، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە هەموو لایەنە ناوخۆیی و دەرەکییەکان و سەفارەتەکانیش نیگەرانن لەوەی کە هەرێمی کوردستان لەڕووی ئازادییەوە بەرەو دواوە ڕۆیشتووە.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیشیکردەوە کە پێویستە دۆسیەکەی بگوازرێتەوە بۆ بەغدا و وتی: بەپێچەوانەوە دۆسیەی تر دەکاتەوە لە بەغدا و شکات لە سەر سەرجەم ئەو کەسانە دەکات کە لەپشت هێرشەکەوەن.

26ی 2ی ئەمساڵ، غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراکسیۆنی گۆڕان لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە سلێمانی بەچەقۆ هێرشی کرایەسەر و بریندار کرا.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button