شۆفێرێک خوشکەزایەکی خۆی بە ئۆتۆمبێل دەشێلێت

لڤین:

شۆفێرێک بەهەڵە خوشکەزایەکی خۆی بە ئۆتۆمبێل دەشێلێت و پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات.

عەلی جەمال قدووری، بە رپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان، ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە لە ناحییەی ڕزگاری سەر بەقەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری کیاسپورتاج بەهەڵە منداڵێکی دوو ساڵان بەناوی (ئیناس محەمەد حسێن) دەشێلێت پاش گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار گیانی لەدەستدا.

بەوتەی کەسوکاری منداڵەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە خاڵی منداڵەکەیە و لەلای ماڵی خۆیان منداڵەکەی شێلاوە و لەئەنجامداگیانی لەدەستداوە.

لەئێستادا تەرمی منداڵەکە بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button