تەندروستی ھەولێر داوایەک ئاراستەی رۆژنامەنووسان دەكات

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، داوا لە پەیامنێران و رۆژنامەنووسان دەکات، بەھۆی كارەكەیان و بەركەوتەی زۆریان لەگەڵ خەڵك و بۆ ئەوەی نەبنە هۆی گواستنەوەی کۆرۆنا، سەردانی بنكەكانی پێدانی ڤاكسین بكەن، بۆ ئەوەی ڤاكسینی دژی كۆرۆنایان لێبدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، “لەبەر ئەوەی پەیامنێران و رۆژنامەنووسان رۆژانە لەکاتی راپەڕاندنی کارەکانیان بەرکەوتەیان زۆرە لەگەڵ هاوڵاتییان و سەردانی زۆر لە شوێنەکان دەکەن و دەبنە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، بۆیە بە پێویستی دەزانین بەپێی شوێنی جوگرافی لە سنوری شاری هەولێر راگەیاندنکاران و رۆژنامەنووسان ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەربگرن لە بنکەکانی پێدانی ڤاکسین بە پێی ئەو رێنماییانەی کە لیژنەی زانستی دایناوە”.