د.هێرش سەید سەلیم:

لەوانەیە هەندێک بەرپرسی هەرێم لەدەرەوە بەپارە ڤاکسینیان وەرگرتبێت

لڤین:

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، دەڵێت: کەسێک تائێستا جورئەتی نەکردووە بە دەسەڵاتدارانی هەرێم بڵێت بۆچی وەکو وڵاتانی دیکە یەکەم کەس ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا بەکارناهێنن، دەشڵێت: لەوانەیە هەندێک بەرپرس لەدەرەوە بەپارە ڤاکسینیان وەرگرتبێت.

د.هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، سەبارەت بە ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا و چەندین پرسێکی گرنگ بۆ دەنگی ئەمریكا قسەی کردووە.

لە بەشێکی قسەکانیدا جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت “ئەم پرسیارە زۆر دەکرێت و زۆر دووبارە دەبێتەوە کە ئایا بۆچی بەرپرسانی باڵای هەڕێم لەسەر شاشەی تیڤیەکانەوە هاوشێوەی سەرۆکی وڵاتانی تر ڤاکسینی دژ بەکۆرۆنا بەکارناهێنن بۆ دڵنیاکردنەوەی هاوڵاتیانی هەرێم؟! بەڵام کەسێک تائێستا جورئەتی ئەوەی نەکردووە لەخودی خۆیان ئەو پرسیارە بکات هیوادارم ئەوان خۆیان وەڵامیان هەبێت بۆ ئەو جۆرە پرسیارانە.

د.هێرش سەید سەلیم، باسی لەوەشکردووە کە بۆچی لەهەرێمی کوردستان هیچ بەرپرسێکی باڵا لەسەرۆکی هەرێم یا سەرۆکی حکومەت و بەرپرسانی تر نەبینران لەڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە وەک یەکەمینی کەسەکان ڤاکسینی دژ بەکۆرۆنا ڤایرەس وەرگرن؟ لەوبارەیەوە دەڵێت: “خۆی پێویستە ڕاگەیاندن ئەم پرسیارە ئاراستەی خودی ئەو کەسانە خۆیان بکات کەئایا بۆچی بەکاریان نەهێناوە؟! متمانەیان بەڤایڕەسەکە نییە!؟ یان خۆیان ئەوەندە پارێزراون تووش نابن!؟ بەڵام کێ دەڵێت بەکاریشیان نەهێناوە!؟ لەوانەیە ئێستا هەیە لەو وڵاتانەی دەوروبەر بەپارە ڤاکسین وەردەگرێت چونکە ئێستا خەریکە پرۆسەی بڵاوبوونەوەی ڤاکسین بەبازرگانی دەکرێت لەبەرئەوە بۆی هەیە بەکاریان هێنابێت بەڵام لەوانەیە نەبێت ئەو جۆرە بێت یاخود ئەوان واهەست دەکەن زیاترپارێزراون لەمەسەلەی ڤاکسین یاخود متمانەیان پێی نییە لەو ئەگەرانە زیاتر نییە”.

جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، لە قسەکانیدا ئاشکراشیدەکات کە دابینكردنی ڤاكسین مەركەزییە و لەدەست دەسەڵاتی حكومەتی عێراقییە، دەشڵێت: “نایشارینەوە ئەو بڕە ڤاكسینەی كەهاتووە ماوەی بەسەرچوونی نزیكە”.

لە بارەی کاریگەرییە خراپەکانی ڤاکسینەکەش ئەوەی خستووەتەڕوو: مەسەلەی یەكلاكردنەوەی كاریگەری نەرێنی ئەم ڤاكسینە یاخود كاریگەری لاوەكی ئەم ڤاكسینە هێشتا لەهەرێمی كوردستاندا هیچ حاڵەتێكی وامان بەدینەكردووە هەتا بڵێین كاریگەری ئەم ڤاكسینە خراپە، ئەوەی دەوترێت لەهەندێك وڵات تێبینی كراوە و دەبێتەهۆی مەسەلەی خوێن مەین، لەسنوری پارێزگای سلێمانی تا ئێستا هیچ كەسێك سكاڵای لەسەر ئەوە نەبووە كەئەم ڤاكسینە دەقاو دەق دەبێتە هۆكاری خوێن مەین، ئەمە ئایندە دیاریدەكات هەتا ژەمی دووەمیش وەردەگرن بۆیە ئێمە ئێستا لەلایەن خۆمانەوە بەڕاستی دەمانەوێت تەنانەت كارمەندان و پزیشكانیش بەدەم ئەم ڤاكسینەوە بچن، چونكە دەركەوتووە تاكە ڕێگەی لاوازكردنی شەپۆلی كۆرۆنا تەنها ڤاكسین یاخود ئەوەیە بەرگریەكی گشتی دروست بێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button