لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له كوردستان ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد
لڤین:
لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد و رایگه‌یاند، هاتوچۆ له نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق راده‌گیرێت و به‌مه‌رج له بازگه‌كان رێگه به‌هاتوچۆی هاوڵاتیان ده‌درێت.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌پێناو پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان بڕیاردراوه به:
یه‌كه‌م: راگرتنی هاتوچۆ له نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق.
دوه‌م: ته‌نها رێگه ده‌درێت به‌م كه‌سانه‌ی كه له خواره‌وه دیاریكراوه هاتوچۆ بكه‌ن له نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق به مه‌رجێك پێویسته له بازگه‌كان له كاتی هاتنیان تێستی كۆرۆنا ئه‌نجام بده‌ن:
1 – ئاژانس و رێكخراوه‌كانی (UN) و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و هاوپه‌یمانان و دیپلۆماتكاران و شانده فه‌رمییه‌كان.
2 – ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستانن.
3 – كه‌سانی نه‌خۆش كه پێویستیان به چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی هه‌یه له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
4 – بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌ران.
سێیه‌م: كاری بازرگانی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت به له‌به‌رچاوگرتنی ته‌واوی رێكاره‌كانی خۆپارێزی.
چواره‌م: ئه‌م به‌یانه له رۆژی ده‌رچونیه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه.