خێزانی هاشمییەکان بڕیاری چی دەدەن لەسەر حەمزە

لڤین:
دیوانی شاهانەی ئوردن رایگەیاند، پەیوەست بە پرسی حەمزە بن حسێن شازادەی جێنشینی پێشوو، شا عەبدوڵا دووەم پادشای وڵاتەکەیان ئەو پرسەی بە شازادە حەسەن مامی سپارد بۆ چارەسەری پرسەکە لەناو خێزانی هاشمیدا، بۆیە شازادەی جێنشینی پێشوو جەختیکردوەتەوە کە پابەندە بەو ڕێچکەیەی لەخێزانی هاشمی دیاریکراوە.

دیوانی شاهانەی ئوردن لەیەکەم راگەیەنراوی فەرمیدا پەیوەست بە دەنگۆی (کودەتا) و کێشەکانی ناو خێزانی شاهانەی ئەو وڵاتە، لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری شا عەبدوڵای دووەم بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی حەمزە بن حسێن شازادەی جێنشینی پێشوو، ئەو پرسە سپێردرا بە شازادە حەسەنی مامی پادشای ئوردن بۆچارەسەرکردنی لەناو خێزانی هاشمیدا.

ئەوەش هاتووە، شازادە حەسەن لەگەڵ حەمزە بن حسێن پەیوەندیکردوە و شازادەی جێنشنی پێشوو دڵنیایی داوە کە پابەندە بەنزیکبوونەوەکانی ناو خێزانی هاشمی و بەو ڕێچکەیەی لەخێزانی هاشمی دیاریکراوە.

3ی ئەم مانگە رۆژنامەی Washington Post بڵاویکردەوە، حەمزە بن حسێن شازادەی جێنشینی پێشوو و دەیان بەرپرسی باڵای ئەمنی بە تۆمەتی هەڕەشە لەسەر ئارامی وڵات دەستگیرکراون.

ئەوەش هاتوە، بەرپرسانی دیوانی شاهانەی ئوردن باوەڕیانوایە “پلان و گەلەکۆمەکییەک هەیە بەهاوکاری ژمارەیەک کەسایەتی، سەرۆک هۆز و بەرپرسانی ئەمنی کە لەلایەن ئەندامێکی خێزانی شاهانەوە بەڕێوەدەبرێت.

لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی ئوردن لەزاری بەرپرسێکی باڵای ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، حەمزە بن حسێن لەماڵەکەی خۆیدا لە عەمان دەستبەسەرکراوە و “بەرامبەر گەلەکۆمەکی بۆ لەکارخستنی شا عەبدوڵا لێکۆڵینەوە لەگەڵدا دەکرێت”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button