جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبوەوە

لڤین:
دوای ئەوەی دوێنێ بۆ نزیک 61 دۆلار دابەزی ئەمڕۆ، جارێکی دیکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەوە.
لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 62 دۆلار و 74 سەنتە، هاوكات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش بە 59 دۆلار و 29 سەنتە.
لە مانگی 3ی ساڵی رابردوودا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام لە کۆتایی مانگی 2ی ئەمساڵەوە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دەستی بە بەرزبوونەوە کردوە و 15ی مانگی سێی ئەمساڵێش گەیشتە بەرزترین ئاست و نزیک بوەوە لە 71 دۆلار.