مافی مرۆڤی هەنگاو:

ژمارەیەک ئافرەت مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە

لڤین:

ژمارەیەک ئافرەتی بەندکراوە لە زیندانی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، مەترسیان لەسەرە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا لەسێدارە بدرێن.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، بۆ یەکەمجار توانیویەتی لیستەیەک لەو ژنە بەندکراوانەی زیندانی ورمێ بەدەستبهێنێت کە سزای لەسێدارەدانیان بە سەردا سەپێندراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا ١٢ ژن بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێ ڕاگیراون و چاوەڕێی جێبەجێکردنی سزاکەیان دەکەن .

هەنگاو ناسنامەی ئەو ١٢ ئافرەتەی کە سزای لەسێدارەیان بە سەردا سەپێندراوە، بەم شێوەیەی خوارەوە بڵاوکردووەتەوە:

١ _ موحێبەت مەحمودی، خەڵکی ورمێ

٢ _ زەهرا فەرهادی، خەڵکی ورمێ

٣ _ پەریسا مورادی، خەڵکی بۆکان

٤ _ نیشتمان محەمەدی، خەڵکی سەردەشت

٥ _ گوڵزار ئەحمەدییان، خەڵکی سەردەشت

٦ _ فەرانەک بەهەشتی، خەڵکی تکاب

٧ _ سوهەیلا نێعمەت زادە، خەڵکی میاندواو

٨ _ موژگان عەبدوڵاهی، خەڵکی مهاباد

٩ _ زەینەب خالید، خەڵکی سەردەشت

١٠ _ موژگان ئازەرپیشە، خەڵکی ورمێ

١١ _ تەهمینە دانش، خەڵکی خۆی

١٢_ زیبا ( ناوبانگ نادیار)، خەڵکی بۆکان

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە ٤ی٤ی٢٠٢١، شەش کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە زیندانی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لەسێدارەدران.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button