رۆژئاوای كوردستان:
توشبوون بەكۆرۆنا گەیشتە بەرزترین ئاست
لڤین:
دەستەی تەندروستی لەرۆژئاوای كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 5ی نیسانی 2021 4 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 304 توشبوونی نوێی بەكۆرۆنا راگەیاندو بەوەش رێژەی توشبوون بەكۆرۆنا لەناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان گەیشتە بەرزترین ئاستی.
د.جوان مستەفا، هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستی لەرۆژئاوای كوردستان لەو بارەیەوە رایگەیاند” 4 حاڵەتی گیانلەدەستدان لەشارەكانی قامیشلۆو دێرك و حەسەكە تۆماركراون”.
جوان مستەفا راشیگەیاند” هەروەها 304 حاڵەتی توشبوونی نوێ لەرۆژئاوای كوردستان تۆمار كراوە، 150 حاڵەتیان نێر بوون و 153 حاڵەتی تریشیان مێ بوون و دابەشبوون بەسەر ناوچەو شارەكانی رۆژئاوای كوردستاندا”.
هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستی راشیگەیاند” 5 حاڵەتی چاكبوونەوەی نوێیان تۆماركردووە”.
جێی ئاماژەیە” تا ئێستا 10هەزارو 813 حاڵەتی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەرۆژئاوای كوردستان تۆماركراون، لەو ژمارەیەش 396 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 1334 كەسیش لەڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە”.